سەرۆکی چین لە تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لە بایدن کرد
شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەڕەشەی لە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن كردووە و گوتوویەتی کە “یاری بە ئاگر نەکات” لەبارەی دەستوەردان لە تایوان.
سه‌رۆک کۆماری چین ئیراده‌ی حکومه‌ت و گه‌له‌که‌ی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاته‌که‌ی دووپات کرده‌وه.
پێشتر میدیاکان بڵاویان کردبووەوە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمیی ئەمریکا رۆناڵد ریگان بەرەو دەریای باشووری چین دەڕوات، ئەمەش بە ئاماژەدان بە ئەگەری رۆیشتن بەرەو تایوان.