عوسمانی بانیمارانی بۆ یەكێتی: ئەرێ جگە لە بەرهەم ساڵح، كەسیتر نییە ببێتە سەرۆك كۆمار؟
ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باس له پۆستی سه‌ركۆماری عێراق ده‌كات و پرسیاری ئەوە لە حزبەكەی دەكات، ئاخۆ جگە لە بەرهەم ساڵح، كەسی دیكە نییە بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بكرێت؟
عوسمانی بانیمارانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: نازانم بۆ بابه‌تی سه‌رۆک کۆمار ئاوای لێ هاتووه، هه‌ركه‌س بڕوات و نه‌ڕوات وه‌ك یه‌كه، ئه‌و پۆسته هیچی به‌ده‌ست نییه، هه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌و پۆسته باوه‌ڕ ناكه‌م شتی پێ بكرێت، باشه نه‌ده‌كرا كاك به‌رهه‌م له‌م چوار ساڵه‌دا سه‌رێكی كه‌ركووك بدات؟، بۆ پیاسه‌ش بوایه ده‌بوایە سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی بكردبایه، بۆ نه‌چووه؟ سه‌رۆک كۆمار نه‌بوو؟ كه‌ركووك لهبهرچاومانهوه ته‌عریب ناكرێت؟”.
ئەو ئه‌ندامەی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دەڵێ: كورد حه‌قه له‌سه‌ر سهركۆمار گرفت دروست نه‌كات، له‌سه‌ر مافه‌كانی به‌شه‌ڕ بێت، بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان داكۆكی بكرێت، له‌م ململانێیه‌دا كورد زهره ده‌كات، من رووده‌كه‌مه یه‌كێتی، له‌ناو یه‌كێتیدا جگه له به‌رهه‌م ساڵح، كه‌سێكی دیكه نییه بۆ ئه‌و پۆسته؟ با ئه‌و گرفته ببرێته‌وه.