ئەمریکا ئامادەکارى دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەى چین

بەپێی ماڵپەڕی “Washington Times” بە پشتبەستن بە فەرماندەى سوپاى ئەمریکا لە هەردوو ناوچەی هیندی و ئارام جەنەڕاڵ چارلس ئەى فلاین، سوپای ئەمریکا هەستاوە بە بونیاتنانى هێزەکانى و بەهێزکردنى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى لەسەر ئاستی ئەو دوو ناوچەیە. ئامانجیش بەرەنگاربوونەوەى دوژمنکارییەکانى چین و بەهێزبوونێتی کە بووەتە مایەى نیگەرانبوونى هاوپەیمانێتییە هەرێمییەکان.

 

جەنەڕاڵی ناوبراو، کە بەرپرسە لە 100 هەزار سەرباز کە هەر لە هیندستانەوە تاوەکو ئەلاسکا بڵاوەیان پێکراوە. ئەوەى درکاندووە، کە ئەم ناوچە گەورەیە ناتواندرێت بە تەنها لەلایەن هێزى ئاسمانی و دەریایی ئەمریکاوە چاودێری و پارێزگارى لێبکرێت. ئەم ناوچەیە بریتییە لە دۆخێکی هاوبەش و پێویستە بە چارەسەری هاوبەش هەیە. هەروەها هێز رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ پاراستنی ئاشتی لە رووبەڕووبوونەوەى چیندا. ئامانجی چین لە ناوچەکەدا بریتییە لە دەرکردنى ئەمریکا و بەدەستهێنانی باڵادەستی هەرێمییە.

 

بۆ ئەم مەبەستەش سوپای ئەمریکا هەستاوە بە دامەزراندنى چەند سەنتەرێکی مەشقکردن (لە هاواى، ئەلاسکا و دامەزراوەیەکی مەشقکردنى گەڕۆکیش لە ئەندۆنزیا) بۆ هێزە ئەمریکییەکان و هێزە بیانییەکان بۆ دەستەبەرکردنى ئامادەباشی لە ناوچەکەدا. لەگەڵ ئەوەشدا دەستەبەرکردنى ناوچەکە بە هێزێکی تایبەت کە دەتوانن چەندین ئەرکی جیاواز ئەنجامبدەن. بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەکانیش لە ناوچەکە، هێزەکانى ئەمریکا جەخت دەکەنەوە لەسەر مەشق و راهێنانی سەربازیی و هاوپەیمانێتییەکان. بەتایبەتیش ئۆپەراسیۆنکردن لەگەڵ بەشێکی زۆری سوپای وڵاتەکانى ناوچەکەدا. بەتایبەتیش ژاپۆن کە بە چەقی جبەخانەکانى ئەمریکا دادەنرێت و سیستەمی باترییەکانى ساد و سیستەمی پاتریۆتی تێیدا سەرپەرشتی دەکرێت.

Back to top button