پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.

 

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەی دەڵێت، لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی كامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی 1444ی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

 

لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی كامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.

 

هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا

 

مەسعود بارزانی

30 (ذي الحجة)ـی 1443ی كۆچی

29ی تەمووزی 2022ی زایینی

Back to top button