پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێكی بڵاو كردەوە لە بەشێکی هاتووە: “بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی 1444، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم”
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان