ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی: بەهیچ شێوەیەك ئێمه ژێرده‌سته‌ی روسیا نین
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین رۆژی یادی ده‌وڵه‌تداری ئۆكراینا رایگه‌یاندوه، روسیا هه‌رگیز دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه وڵاته‌كه‌ی یادی تایبه‌ت به رۆژی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تداری هه‌یه و وڵاته‌كه‌شی له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌وه رۆژی 28ی شوبات وه‌ك یادێك بۆ ئه‌و رۆژه دیاریكردوه.
گوتیشی، ئێمه گشت رۆژێك به وره‌یه‌كی به‌هێزتر و چاونه‌ترسانه‌تر له مه‌رگ روبه‌ڕوی هێزه‌كانی روسیا ده‌بینه‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی ته‌واوی جیهان له‌و په‌یامه‌مان بگه‌ن، كه ئێمه نه ژێرده‌سته‌ی روسیاین، نه وڵاتێكی به بێگانه ده‌وره‌درا و نه پارێزراونین، ئێمه خۆمانین و خۆشمان ده‌بێت.