ئەندامێکی سەرکرایەتی پارتی : هەقە برادەرانی یەکێتی ئەو ڕاستییە بزانن بەرهەم ساڵح هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی خەڵکی نەکردووە

ئه‌ندامێكی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک و گەرمیان، باس له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌كات، ئەو پیاوە بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی خەڵکی نەکردووە، هەقە برادەرانی یەکێتی ئەو ڕاستییە بزانن، خزمەتیشی بە حزبەکەی خۆی نەکردووە و بگرە بووەتە کێشە و گرفت بۆ یەکێتیش.

عەدنان کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک و گەرمیان ڕایگەیاند، ئەوەی ناوی هەستی نەتەوایەتی بێت لە بەرهەم ساڵح دا بوونی نییە، ئەو تەنیا دەستی بە کورسییەکەی خۆیەوە گرتووە، ئەگەر نا لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆک کۆماری خۆیدا سەردانێکی کەرکووکی نەکردووە و لەسەر کێشەی کوردەکانی کەرکووک نەهاتووەتە جواب.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، کوردی کەرکوک ئەو هەموو تەعریب و تەشهیرەی پێ دەکرێت ئەو هەموو کێشەیە بۆ کوردانی کەرکووک دروستبوو، هەر لە دەرکردن و دەربەدەری و دەستگرتن بەسەر ماڵ و زەوی و کشتوکاڵیان ئەو کابرایە نەهاتە قسە.

باسی لەوەکرد، ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە کورد کرا نەهاتە قسە، ئەو کاری بۆ خۆی کردووە و لە بەرژەوەندی کورد قسەی نەکردووە، کاری بۆ ئیمتیازات و دەستکەوتی خۆی کردووە.

Back to top button