خۆپێشانده‌ران گەیشتنە کۆشکی كۆماری و دژی به‌رهه‌م ساڵح دروشم ده‌ڵێنه‌وه
به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ی پارێزگای به‌غدای پایته‌ختی گرته‌وه، هاوكات خۆپێشانده‌ران ڕوویان له كۆشكی كۆماری كردووه و ده‌یانه‌وێ بگه‌نه شوێنی مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان كردووه به ڕووخاندنی به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانی پردی جمهوورییه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، هاوكات تا ئه‌م ساته سێ به‌ربه‌ست لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ڕووخێنراوه و ته‌نیا دوو به‌ربه‌ست ماوه.
ئێستا له شاری به‌غدا زۆربه‌ی شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان داخراون و بارودۆخێكی نائاسایی هه‌ستی پێ ده‌كرێت و له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتی و حكوومییه‌كان و ناوچه‌ی سه‌وز، هێزێكی زۆر ئه‌منی و زرێپۆشی سه‌ربازی بڵاوه‌ی پێ كراوه.