شه‌ش داواکاری خۆپێشانده‌ران راگەیەنرا..یەکێکیان دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵحە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/20220730_122018.png)
خۆپێشانده‌ران ته‌واوی به‌غدا و به‌تایبه‌ت ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزیان ته‌نیوه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ڕێگرن له چوونه پێشه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، هاوكات شه‌ش داواكاریی سه‌ره‌كییان هه‌یه.
خۆپێشانده‌ران به ڕوونی ئاراسته‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ڕوو له گرووپی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه و به دروشمی (لبیك یا حسین، لبیك یا صدر) شه‌ش داواكارییان هه‌یه ئه‌وانیش:
1. ئێمه سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كه‌ین و هه‌موو كاندیدێك ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
2. گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت دوور بخرێنه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
3. داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین.
4. ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
5. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كاره‌كانی ڕابگرێت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
6. ده‌بێت مالیكی دادگایی بكرێت.