هۆشیار زێباری: لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هاتە دەنگ و خەڵکی عێراق لە دەسەڵاتی دادوەری تووڕەن

هۆشیار زێباری له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كاته ئامانج هۆکارەکەش بۆ رۆڵی خراپی دەسەڵاتەکە لە ماوەی مانگەکانی رابردوو دەگەڕێنێتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆی به‌غدا له تویته‌ر رایگه‌یاند، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌نه ئامانج.
هۆشیار زێباری هۆكاری كردنه ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌در روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، به‌هۆی بڕیاره سه‌ره‌ڕۆكانی، براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10ی 10ی 2021 بێبه‌ش كرد له مافی پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازی.
زێباری هیواداره خۆپێشاندانه‌كان ئاشتییانه بێ و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ددان به‌خۆیان بگرن و دووربن له به‌كارهێنانی توندوتیژی.