ئاماری بریندارەکانی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا گەیشتۆتە 60 کەس

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات تا ئێستا 60 کەس لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا بریندار بوون و 14 کەشیان ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە .

 

هاوکات ئاژانسی هەواڵێ عێراقی ئاماژە بەوە دەکات بریندارەکان لە 3 نەخۆشخانەی جیاواز وەرگیراون و خەریکی چارەسەری برینرکانیان .

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق لە درێژەدا ئامارەکان بەمجۆرە پشتڕاست دەکاتەوە و دەنووسێت ، 35 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی كرامه‌، كه‌ زۆربه‌یان حاڵه‌ته‌كانیان له‌ مامناوه‌نده‌وه‌ به‌ره‌و توندییه‌، 27 برینداری دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك گوازراونه‌ته‌وه‌، كه‌ 6 بریندار له‌وانه‌ ره‌وشیان باش نییه‌ و 8 حاڵه‌تی دیكه‌ی ناجێگیریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید گوازراونه‌ته‌وه و ئەگەری هەیە ئاماری بریندارەکان بچێتە سەرتر .

‌.

Back to top button