چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا دەکات دژی خۆپیشاندەران ، خۆپیشاندان بکرێت
هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى داوا دەکات دژە خۆپێشاندان بەرامبەر خۆپێشاندانەکانى ئێستای بەغدا “.
هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا دەکات دژی خۆپیشاندەرانی بەغدا ، خۆپیشاندان بکرێت، هاوکاتیش خۆپیشاندەران بە بەرپرسیار دەزانێت لە سەر دەتدرێژیکردنە سەر دامەزراوەکانی حکومی .
ئەمڕۆ شەممە، 30ى تەممووزى 2022، هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند: “بە نیگەرانییەکى زۆرەوە دەڕوانینیە ئەو رووداوانەى لەم چەند رۆژەدا بەغداى پایتەختیان گرتووەتەوە، بەتایبەت دەستدرێژیکردنە سەر دامەزراوە دەستورییەکان و چوونە نێو پەرلەمان و هەڕەشکردن بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵاتى دادوەرى و دامەزراوە فەرمییەکان و دەزگا ئەمنییەکان”.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا چوارچێوەى هاوئاهەنگى جەخت لەسەر دانبەخۆداگرتن دەکاتەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات خۆپێشاندانى ئاشتییانە رێکبخەن بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەت و دامەزراوەکانى و رەوایەتی لە پێش هەموویانەوە دەسەڵاتى دادوەری و یاسادانان و وەستانەوە بە “رووى ئەو دەستدرێژییەى دەکرێتە سەر دەوڵەت و دامەزراوەکانى و دەرچوون لە یاسا”.