پەرلەمانتارێکی پارتی : سەڵاحەدین بەهادین باش دەزانێت ئەو دۆخەی لە عێراق هەیە، هەرگیز لە هەرێمی كوردستان دووبارە نابێتەوە و ئەوە بە خەونیش نابینن
ماوەیەكە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو، بەردەوام و بەبێ پاساو، هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و بەبێ هیچ بەڵگەیەكیش، بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە دەستكاریی وانەی پەروەردەی ئایینی دەكرێت و لە هەمان كاتیشدا بەبێ هەبوونی هیچ یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو دۆخەی لە بەغدا هەیە، بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە لە هەرێمی كوردستانیش هەمان دۆخ دروست دەبێ.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی راگەیاند: تێناگەین لهم كاتهدا ئهم قسانهی سهڵاحهدین بههادین چییە و بۆچی دهیكات؟ هەمان ئەو شێوازی قسە و كاركردنەیە كە كاتی خۆی گرووپە دهركراوهكەی نێو یهكێتی دەیانكرد، ههر كاتێك رووداوێك له عێراق روویبدابایه، دهیان بهستهوه به كوردستانهوه و دهیانهویست ئاژاوەیەك بنێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێیوایە ئەم شێوازی كاركردنە، كەوتنە ژێر شەپۆلی سۆشیال میدیایە و لە پێناو كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە، وادەزانن بە لایك و كۆمێنتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كورسییان زیاد دەبێ، لە كاتێكدا ئەوانەی ئەو لاسایییان دەكاتەوە، سەرەنجام بە سۆشیال میدیا سەری خۆیان خوارد.
زراری جەختی لەوەش كردەوە كە سەڵاحەدین بەهادین باش دەزانێت ئەو دۆخەی لە عێراق هەیە، هەرگیز لە هەرێمی كوردستان دووبارە نابێتەوە و ئەوە بە خەونیش نابینن، چونكە هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك لە ڕووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە بە عێراق بەراورد ناكرێت و پەیوەندیی لایەنەكانی هەرێمی كوردستانیش یەكجار جیاوازە لەو پەیوەندییەی لە نێوان لایەنەكانی سەر بە پێكهاتەی شیعە لە عێراق هەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رەخنەی ئەوەی لە سەڵاحەدین بەهادین گرت كە ماوەیەكە شێوازی كاركردنی بۆ ئاستێكی خراپ دابەزاندووە، جاران سیاسەتی دەكرد و خەڵكی لە نێو حزبەكەی بۆ داهاتوو ئامادە دەكرد، بەڵام وادیارە ئێستا دەیەوێ هەمان شێوازی كاركردنی دەركراوەكانی نێو یەكێتی دووبارە بكاتەوە.