هاوسەری نەوشیروان مستەفا کۆچی دوای کرد
خواکوڕک
دوای نەخۆش کەوتنی ئەمڕۆ ١٧ی ئازار شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە سلێمانی کۆچی دوایکرد.
شایەنی باسە،خاتوو شوعلە لە ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە، دوو كوڕ و كچێكی هەن بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا) لە زۆربەی وێستگە و رووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفا هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.