رەوتی سەدر : دووبارە کاندیکردنەوەی بەرهەم ساڵح هێڵی سوورە
سەرکردەیەکی رەوتی سەدر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، ئاماژە بە بڕیارەکانی رەوتەکەیان دەکات دەرحەق بە کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆککۆماری عێراق .
عەلی حوسێنی، سەركردە لە رەوتی سەدر ڕایدەگەیاند ، ”ڕەتكردنەوەی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، لە سەرووی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانە كە ئەمڕۆ چوونە نێو ناوچەی سەوزەوە، ئەمەش لە پاڵ داخوازییەكانی دیكە لەنێویاندا رەتكردنەوەی پێكهێنانی حكوومەت لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیی دۆڕاوەوە“.
لەبەشێکی دیکەی قسسەکانیدا ، هۆشداری دا لەوەی ئاشتیی كۆمەڵایەتی بەلای ئەوانەوە هێڵی سوورە و نایانەوێت هیچ لایەنێك تێكی بدات، گوتیشی: ”ئێمە دەزانین ئەوانەی خۆپیشاندەران دەكەنە ئامانج، لایەنی سێیەمن كە گرووپی بەكرێگیراون نەك هێزە ئەمنییەكان“.