لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت ، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆک دەستیپێکرد

 

 

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی” 4 ملیار و نیو ” تەرخاندەکرێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کەرتی 8ی حەسارۆک

لەمبارەوە ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک” گوتی :

وەک مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانى کەرتى 8ى حەسارۆک، بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 2022.7.31، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەگوژمەى نزیکەى چوار ملیار و نیو دینار، لەسەر داهاتى فرۆشتنى 100%ى زەویى، دواى جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە لەم کەرتە، دەست دەکرێت بەکارەکانى پڕۆژەى بەشێک لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنى شەقام بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک بە گشت چیینەکانی.

ئۆمێد خۆشناو هاوکات ئاماژەی بەوە کرد ، نیوەڕۆی ئەمڕۆش شەممە 2022.7.30، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری جێگری سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزی، لەگەڵ ژمارەیەک ئەندازیار، زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆکیان بەسەرکردەوە، مەبەست لەسەردانەکەشیان جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە بوو لەم کەرتە.

 

هەروەها گوتی :  هاوکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەڕێوەبەرایەتى شارەوانی4ى ڕاسپارد، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆک ھاووڵاتیان دەتوانن رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانووە بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک وەربگرن.

Back to top button