سروە عەبدولواحید لەیەكێك لە هۆتێلەكانی بەغدا دەلێت: ئەوەی پشگیری لە سوونە دەكات لە عێراق بارزانیە

خواكوڕك

جارێكی تر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هێرش دەكاتە سەر بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و دەلێت بارزانی و پارتی لەهەوڵی ئەوە دان كە تەواوی نەوتی عێراق بخەنە ژێر دەستی خۆیان و داهاتی ئەو نەوتەش بۆ پاڵپشتی كردن و پشگیری كردنی سوونە بەكار دەهێنن، دەلێت ئەوەی پشگیری لە سوونەكانی عێراق دەكات بارزانیە”.

سروە عەبدولواحید ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لەدیمانەیەكی دا بۆ میدیایەكی نزیك لە مالیكی دەلێـت بارزانی و پارتی لەرێگای كۆمپانیای كارەوە، دەیانەوێت دەست بەسەر تەواوی نەوتی عێراق دابگرن، داهاتی ئەو نەوتەش بۆ پاڵپشتی كردنی حشدی نیشتمانی سوونەكان بەكار دەهێنن، دەلێت بارزانی و پارتی تۆمەتبارن بە پشتوانی كردنی دەهەزار سەربازی حشدی نیشتمانی سوونە لە عێراق”.

سروە عەبدولواحید دەشلێت، كۆمپانیای كاری پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەیەوێت دەست بەسەر تەواوی نەوتی عێراق دابگرێت، دەبێت عێراق رووبەروی ئەو قورغكاریەی كۆمپانیاكانی بارزانی و پارتی ببێتەوە، كە بۆتە سەرچاوەی دارای سوونەكان لەعێراق”.

ئەم لێدوانەی سروە عەبدولواحید لەكاتێكدایە كە پێشتر هەر لە كەناڵەكانی سەر بە مالیكی سوكایەتی و هێرشی تووندی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و خانەوادەی پێشمەرگەی كوردستانی بە ( سۆزانی ) لەقەڵەمدا، پاش ئەو لێدوانەی هەموو چین و توێژەكانی كوردستان خۆپێشاندانی بەرفرەوانیان ئەنجامدا، داوای یاساییان لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانتارە تۆمار كرد بەڵام لەبەر بوونی پارێزبەندی پەرلەمانتاری هێشتا نەچۆتە بەردەم دادگا، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی كوردستان داوای لە پەرلەمانی عێراق كرد لەسەر سوكایەتی كردن بەهێزی پێشمەرگە پارێزبەندی پەرلەمانتاری لەسەر ئەو پەرلەمانتارە هەڵبگرێت، بەڵام پەرلەمانی عێراق نەك هەر ئامادە نەبوو پارێزبەندی لەسەر سروە عەبدولواحید هەڵگرێت، بەڵكو كۆتلەی مالیكی و كەسانی سەر بەمالیكی سروە عەبدولواحید بە بەتەڵی عێراقی لەقەڵەمدا”.

شایانی باسە ماڵپەری (المسلە) ئاماژەی بەوە داوە كە سروە عەبدولواحید لەبەر بوونی لێدوانێكی تاوەكو ئێستا نەوێراوە بگەرێتەوە كوردستان، لە یەكێك لە هوتێلەكانی دەمێنێتەوە، لە ناوچەی سەوز لە بەغدا!!

Back to top button