ره‌وتی سه‌در: په‌لاماردانی كوردستان شكانی شكۆی ده‌وڵه‌ت بوو
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، كه به ناوی وه‌زیری قائید، په‌یامه‌كانی ره‌وتی سه‌در له تویته‌ر بڵاوده‌كاته‌وه، ره‌خنه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گرتووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی ئێوه له په‌لاماردانی كوردستان ده‌تانكرد، شكانی شكۆی ده‌وڵه‌ت بوو.
ئه‌و په‌یامه‌ی ره‌وتی سه‌در له وه‌ڵامی داوای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێت، بۆ لایه‌نگرانیان، كه داوایانكردبوو، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی و دژی ره‌فتاری سه‌درییه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، شكاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت بوو، نه‌ك پاراستنی دامه‌زراوه‌كان له گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها هاتووه: درووستكردنی پشێوی ئاسایشی تائیفی له كوردستان و ئه‌نبار شكاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ته.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌ی قاسم موسڵیح چی، خۆ زۆر دوور نییه لێتانه‌وه.
قاسم موسڵح، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد بوو، كه دژه تیرۆر ده‌ستگیری كرد و چه‌كدارانی حه‌شد هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و ئازادیان كرد.
هه‌روه‌ها ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی نووسیویه‌تی: ئه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كانتان چی، خۆ ئه‌ویش زۆر دوور نییه لێتانه‌وه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا، ئه‌و قسهكهرهی ره‌وتی سه‌در، ئه‌وه‌ی بیری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێناوه‌ته‌وه، كه بانگه‌وازیان بۆ خۆپیشاندان له دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌وڵدان بوو بۆ درووستكردنی پشێوی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.