پلاسخارت: پرۆسەی ئەنفال جینۆسایده
جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق لە کاتی ئامادەبوون له مه‌راسیمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 100 رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كاندا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، به‌شێكی زۆری قوربانیان ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌قیقه‌تی ئه‌و تاوانه چی بووه
پلاسخارت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پرۆسەی ئەنفال گوتی : “پرۆسه‌ی ئه‌نفال جینۆسایده، هه‌وڵێك بوو بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كورد، بۆ رێزگرتنی ئه‌و قوربانیانه ئێمه لێره ئاماده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه”.
هاوکات سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، ئەوان لەسەر ئەو باوەڕەن ،له ئێستادا عێراق و هه‌رێمی كوردستان به چركه‌سات و دووڕیانی گرنگدا تێده‌په‌ڕن
لە کۆتاییشدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەنفالکراوان دەربڕی