ئەمڕۆ 39مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکانە

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی ئەنفالی بارزانییەكانە و بڕیارە تەرمی 100 بارزانی ئەنفالكراو لە دەڤەری بارزان بەخاك بسپێرن.

ئەمڕۆ یەكشەممه 31ـی تەمووز، 39 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەكان تێدەپەڕێت كە لەلایەن ڕژێمی بەعس هەشت هەزار بارزانی ئەنفال كران، ئەمڕۆ بە هێنانەوەی تەرمی 100 بارزانیی ئەنفالكراو لە بیابانەكانی ئەنبار، لە دەڤەری بارزانی یادەكە بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەو پێوەر و یاسانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ لە 12-1-1951ـوە پەسەندی کردوون و کاریان پێ دەکرێت، قەتڵوعام و کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی و دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە.

دوای ساڵی 2005، لە کۆی 16 دۆسیەی کورد لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقدا، تەنیا شەش دۆسیە یەکلایی کرانەوە؛ لەوانە کیمیابارانی ھەڵەبجە، ئەنفال، بێسەروشوێنکردنی بارزانییەکان و فەیلییەکان بە جینۆساید ناسێندران.

 

 

Back to top button