هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
دەستەی گشتی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز عێراق و ناوچەكە دەگرێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ سەروو بە 50 پلەی سەدی ، لە بەغدا 52 پلە تۆماردەكات .
دەستەی گشتی كەشناسی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی كەشی هاوینە لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو بە50 پلە و لە هەندێك لە شارەكان وەك بەغدا دەگاتە 52 پلە .
هاوكات كاریگەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەرێمیش دەگرێتەوە و شەپۆلەكەش ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت .
كەشناسی عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕاستەوخۆ خۆیان بەدوور بگرن لە بەركەوتنی تیشكی خۆر ، كاریگەری لەسەر تەندروستیان دەبێت .