سه‌رۆك بارزانی: هه‌رگیز ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ملكه‌چی ڕژێمی به‌عس نه‌بوو

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی رووفاتی 100 جینۆسایدكراوی بارزانییان به‌رێوه‌چوو.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: پێشوازی له‌رووفاتی 100 ئه‌نفالكراو له‌كۆی 8000 هه‌زار ئه‌نفالكراو ده‌كه‌ین، جارێكی دیكه‌ برینه‌كانمان نوێ بووه‌، به‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ له‌رووفاتی شه‌هیدان كرا نیشانه‌ی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی رووحییه‌ له‌نێوانماندا.

سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: مندالی 12 ساڵی تا پیره‌مێردی 90 ساڵی به‌هۆی بارزانی بوونیان ئه‌نفالكران، دوژمن دڵی به‌وه‌خۆشبوو كه‌بارزانییه‌كان له‌ناوچوون ، ئه‌و باوه‌ڕییه‌ گه‌وره‌ی بارزانییه‌كان ئیراده‌ی كوردی به‌هێزتركرد.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌هید كردنی 8 هه‌زار كه‌س كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ ، راشیگه‌یاند:ده‌ستی دایكانی ئه‌نفالكراوان ماچ ده‌كه‌م ، به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌راندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راشیگه‌یاند: هه‌رگیز ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ملكه‌چی ڕژێمی به‌عس نه‌بوو.

نوێده‌كرێته‌وه‌

Back to top button