ئێسرائیل بۆردومانی سوریای کرد

خواكوڕك
بۆ یەکەم جارو بەشێوەیەکی فەڕمی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی جەند ئامانجێکی لە سوریا بۆ بردومانکردووە.
ئەفیخای ئاسرعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە توێتەر ئەوەی خستەڕوو که فڕۆکه جەنگیەکانی وڵاتەکەی چەند ئامانجێکی لە سوریا بۆردوومان کردووە لەبەرامبەردا چەند موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەکانیان کراوە بەڵام فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.
بەپێی هەندێک لە میدیاکان ئامانجی فڕۆکە ئیسرائیلیەکان کۆمەڵێک بارهەڵگری سوری بووە کە ویستویەتی چەک و کەرەستەی سەربازی پێشکەوتو بگەیەنێتە دەستی ئەو چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی”.

س:عربی 21

Back to top button