داوا لە فایەق زێدان دەكرێ بڕیارەكانی دادگای فیدرالی هەڵبپەسێردرێ

سیاسەتمەدارێكی عێراقی داوای هەڵپەساردنی بڕیارەكانی دادگای (نادەستووری)ی فیدرالیی عێراق دەكات و  دەلێ:” لە دوای هەڵبژاردنەكەی ئۆكتۆبەری 2021ەوە، بڕیارەكان سیاسی بوون.

 

لە تویتێكدا میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی،  فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری و ئەنجوومەنەكەی بە لایەنگریكردنی نووری مالیكی تۆمەتبار كردووە و نووسیوویەتی: ”هیوا دەخوازم بێتاوان بیت“.

 

دەشلێ : ”هەموان دەزانن بڕیارەكانی دادگای فیدرالی لە دوای هەڵبژاردنەكان، سیاسی بوون و بۆ كوشتنی موقتەدا بوون هەروەك چۆن باوكیشیان كوشت“.

 

ئالووسی لە تویتەکەی پەیامێک بە فایەق زێدان یش دەدات و دەلێ: ”لێرەوە بە فەرمی داوات لێ دەكەم، بڕیارەكانی دادگای فیدرالی هەڵبپەسێردرێن، تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئاخۆ بڕیارەكان بە مەبەست دەركراون، ئەگینا خۆپیشاندانەكان ناوەستن و خوێنیشمان لە ئەستۆی تۆیە“.

 

Back to top button