لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کێشەی لافاوی هەولێر چارەسەر دەکرێت

پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات :” لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى زیاتر لە (35) ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لە پارێزگاى هەولێر.

 

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر بڵاویکردۆتەوە تێدا هاتووە:” ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.7.31، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (35,728,464,150) سی و پێنج ملیار و حەفت سەد و بیست و هەشت ملیۆن و چوارسەد و شست و چوار هەزار و سەد و پەنجا دینار، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150م خێراى شارى هەولێر،”

 

راشیگەیاندووە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت:-

 

یەکەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (2*1.5)م لەڕێگاى پیرمام نزیک کونسڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى (896,948,000) هەشت سەد و نۆهەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و هەشت هەزار دینار.

 

دووەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2.5)م لەژێرشەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (2*2)م لەژێر شەقامى پیرمام کونسڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2)م لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى (311,745,000) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج هەزار دینار.

 

سێیەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى 150م کە بەناو گوندى کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى (5,420,176,000) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار.

 

چوارەم/ ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى ڕێگاى سەرەکى مەلائۆمەر – خانزاد – پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى ڕێگاکان، بە گوژمەى (1,628,070,150) ملیارێک و شەش سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا هەزار و سەد و پەنجا دینار.

 

پێنجەم/ دروستكردنى ئاوه‌ڕۆى سندوقى قه‌باره‌ (3*2)م لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سنودقى قەبارە (3*3)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى (10,518.000,000) دە ملیار و پێنج سەد و هەژدە ملیۆن دینار.

 

شەشەم/ دروستكردنى كونجى سندوقی (3) چاوەى (3*1.5)م لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى (60,35,000) شەست ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار.

 

حەوتەم/ دروستکردنى کونجى سندوقی (2) چاوەى (3*1.5)م لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (35,300,000) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار.

 

هەشتەم/ ڕێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (612,500,000) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

 

نۆیەم/ دروستکردنى جووت ئاوەڕۆژى سندوقى (2.5*2.5)م لەسەرەتاى کوردستان ستى تاکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى (13,729,750,000) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.

 

دەیەم/ دروستكردنى ئاوه‌ڕۆى سندوقى و لووله‌ى له‌شارۆچكه‌ى به‌حركه‌ / گوندى شێخەشەل / قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى (2,515,625,000) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

Back to top button