کێشەی ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان وەرنەگیرابوو چارەسەر کرا
وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند” کێشەی ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان وەرنەگیرابوو چارەسەر کرا
لە هەرێمی کوردستان (٨) سایلۆی حکومی هەیە کە ڕۆژانە بەردەوامن لەوەرگرتنی گەنم و ساڵانە بڕی ٣٧٥ هەزار تەن گەنم لەڕێگەی ئەم سایلۆیانەوە لە جوتیاران وەرگیراوە
ئەمساڵ بەهۆی کەمی بەرهەمی گەنم ئەو بڕە کەمتر بوو لەساڵانی پێشوو نزیکەی ٣٠٠ هەزار تەن وەرگیراوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رای گەیاند:” پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئەمساڵ زیاتر لە (٥٠) ڕۆژی خایاند و بەراورد بە ساڵانی پێشوو کاتەکەی درێژ تر بوو ، هەروەها پلەبەندی لەسەر جۆر و کوالیتی گەنمی ئەمساڵ دانەنرابوو و هەمووی بە پلە یەک وەردەگیرا لەگەڵ بڕک خەسم کە بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی (٨٥٠) هەزار دینار دیاریکرابوو وە لە دوایی رادەستکردنی گەنمەکانیان جوتیاران راستەوخۆ بەماوەیەکی کەم شایستە داراییەکان وەردەگرت.
هەر لەم بارەیەوە نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند:پاش ئەوەی کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان لەسایلۆکان ڕاگیرا هێشتا ژمارەیەکی زۆربارهەڵگری گەنم لە بەردەم سایلۆکاندا وەستابون ، دواتر ڕەزامەندی وەرگیرا کە ئەوبارهەڵگرانەش وەربگیرێت :”
گوتیشی :”بەم جۆرەش کۆتا ئامار تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەڕێم گەیشتۆتە (٢٩١٫٥٩٨.٣٨٠) دوسەدو نەوەدو یەک هەزارو پێنج سەدونەوەدو هەشت تەن و سێ سەدوهەشتا کیلۆ.
سلێمانی/ بڕی (١٢٩٫٦١٧.٧٨٠) سەدوبیست ونۆهەزارو شەش سەدو حەفدەتەن وحەوت سەدوهەشتا کیلۆ گەنم وەرگیراوە .
هەولێر/ بڕی (١٠٩٫٧٨٥.٥٠٠) سەدو نۆ هەزارو حەت سەدو هەشتاوپێنج تەن وپێنج سەد کیلۆ گەنم وەرگیراوە .
دهۆک/ بڕی ( ٥٢٫١٩٥.١٠٠)پەنجاودوو هەزارو سەدو نەودوپێنج تەن و سەدکیلۆ گەنم وەرگیراوە .
باسی لەوەشکرد کە، کۆی گشتی پارەی هاتوو بۆ جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢بریتی یە لە (١٠٣٫٩٥٠)سەدو سێ ملیارو نۆسەدو پەنجا ملیۆن دینار هاتوە ودابەشکراوە
ئەوەشی خستەروو، بڕێ ئەوپارەی کە ماوە نزیکەی (١٥١) سەدو پەنجاو یەک ملیار دینار ماوە بۆ کۆی گەنمی وەرگیراو .
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی گوتیشی:” گەنمی وەرگیراوی جوتیاران راستەوخۆ بەسەر ئاشەکان دابەش دەکرا بۆ ئەوەی بکرێتە بەشە ئاردی هاوڵاتیان .