کازمی لە بەرژەوەندیی خۆپیشاندەران بڕیاری دا
مستەفا کازمی فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانی عێراق بەکارهێنانى گولـلە و گازى فرمێسکڕێژ دژى خۆپێشاندەران قەدەخە دەکات
سوپاسالای عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هێزەچەکدارەکانی عێراقی سەر بە وەزارەتی بەرگریی کردووە تەیدا ئاماژە بەوە کراوە ، مۆڵەتى سەرجەم ئەفسەرانى سوپا هەڵوەشێندراوەتەوە و داوایان لێکراوە پەیوەندى بە یەکەکانیانەوە بکەنەوە .
هاوکات لە نووسراوەکەدا هاتووە ، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق بەکارهێنانى گولـلەی راستەقینە و پلاستیکى و بۆمبى فرمێسکڕێژی بەرامبەر خۆپێشاندەران قەدەخەکردووە؛ هەروەها داوای لەو هێزانە کردووە کە خۆپێشاندەران دەپارێزن دەروازەکانى چوونە ناوەوە و دەرەوەى گۆڕەپانى خۆپێشاندانەکان و بارەگا حکومییەکان بپارێزن و هەوڵە هەواڵگرییەکان چڕبکرێنەوە لە بۆ دیاریکردنى ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە.