هەموو كورد پشگیری لە نەجمەدین كەریم دەكات و عەرەبەكانیش رووبەروی دەبنەوە

خواكوڕك

نەجمەدین كەریم بەنووسراوێكی فەرمی داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كرد كە ئاڵای كوردستان بەفەرمی لەسەر كۆی دامەزراوەكانی كەركووك، هەڵبكرێت، لەتەك ئاڵا عێراق، ئەمەش كاردانەوەی تووندی عەرەبەكانی عێراقی لێكەوتەوە، داوای دەست بەجێ لێسەندنەوەی متمانە لە نەجمەدین كەریم دەكەن، سڕكرنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكەن”.

بەڵام ئەم بریارەی نەجمەدین كەریم بێ پاڵپشتی كردن نیە، لەسەر ئاستی كوردستاندا پاڵپشتیەكی یەكجاری زۆر لە بریارەكەی نەجمەدین كەریم پارێزگای كەركووك كراو بە بریارێكی بوێرانە وەسف كرا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەستخۆشی بەرفرەوان لە نەجمەدین كەریم كرا”.

سادق لەبان، سەرۆکی کوتلەی موستەقیلون لە پەرلەمانی عێراقی داوای ”هەڵوێست“ لە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق دەکات لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، داواش لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە ”بەپەلە“ متمانە لە نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک وەربگیرێتەوە و فەرمان بە سڕکردنی داواکەی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بدات”.

Back to top button