دۆخەکە شڵەقا ، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دژی سەدرییەکان بڕیاری دا

 

پەیج و ماڵپەڕەکانی سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ، بڕیاری نوێی سەرکردەکانی ئەم چوارچێوە ئاشکتا دەکەن بۆ جوڵاندنی شەقام لە دژی خۆپیشاندەرانی ڕەوتی سەدر .

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هاوئاهەنگی خۆپیشاندانێك لە ژێر ناوی (پشتیوانی لە شەرعیەت و پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت) بکات، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکە چەند ڕێنمایيەکی دەرکردووە

 

 

لە رێنمایی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە ، شوێنی خۆپیشاندانەكە لەسەر ئەو شەقامەیە كە بەرەو پردە هەڵواسراوەكە دەچێت (پردێكە دەكەوێتە سەر ڕووباری دیجلە لە ناوەڕاستی بەغدا و ساڵی 1964 لە لایەن كۆمپانیایەكی بەلجیكییەوە دروست كراوە) و كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكە دەست پێ دەكات.

لە رێنماییەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە بانگەوازەکە گشتییە بۆ هەموو عێراقییەكان، تەنها بۆ ڕێكخراوەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی نییە و دروشمی خۆپیشاندانەکەش بەرگریکردنە لە دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکان و گوایە لە دژی هیج کەسێکی دیاریکراو و گرووپێك نییە.

Back to top button