هادی عامری پێچەوانەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری کشانەوەی دا
ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ئاشکرای دەکەن ، هادی عامری ، پێچەوانەی بڕیارەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ، کە بڕیاریان دابوو ، خۆپیشاندان لە دژی خۆپیشاندەرانی ڕەوتی سەدر بکەن ، بڕیارەکەی پەسند نەکرد و کشایەوە .
لەمبارەیەوە هاوکات ، سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر کە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاند، رێکخراوی بەدر بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا ناکات، كه لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بانگەوازی بۆ کراوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی جادرییە له بهغدا ئەنجام بدرێت
.
جێگەی ئاماژەیە محەمەد بەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر بە ماڵپەڕی بغداد اليوم-ی راگەیاندوە، “رێکخراوی بەدر باوەڕی وایە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دۆخی سیاسی وڵات خراپتر دەکات، بۆیە لەسەر بڕیاری هادی عامری بەشداری لە خۆپیشاندانەکان ناکەین”.