بە تێپەڕینی کات ” بەرهەم ساڵح ” زیاتر دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/frame-website-1-3.jpg)
چاودێران پێیان وایە هەرخۆی بەرهەم ساڵح بۆتە هۆکاری خاڵی ناکۆکی نێوان لایەنە جیاوازەکان .
لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان پەرلەنتارێکی پاڕتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانیوه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كه‌سێكی لاواز بووه
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، لەمبارەوە ڕای وایە ، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت كه‌سێك بێت كه چووه ئه‌و جێیه، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق بدات، ئه‌و كێشانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه به‌هۆیه‌وه كورد مافی خوراوه و عێراقیش خۆی لێ بێبه‌ری كردووه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كار ده‌كات، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت ئاسایش و هاوسه‌نگی هێز و لایه‌نه‌كان بپارێزێت.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت خاڵی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان بێت و كه‌سێك بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ستی باڵای هه‌بێت و لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێسته له شه‌قامی عێراقی هه‌یه، پرس و راوێژی پێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ی ئێسته به‌و كارانه هه‌ڵنه‌ستاوه و ئه‌نجامی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه لاواز بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش نه‌بێت.