محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود : ئەوەی موقتەدا سه‌در ده‌یه‌وێت له‌وه گه‌وره‌تره كه ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت
سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆژانەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی سه‌دریش ده‌یه‌وێت، له‌وه گه‌وره‌تره كه ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت.
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە ، په‌رله‌مان بووه به جێی گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی، “ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه جارێكی تر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕۆنه‌وه ناو په‌رله‌مان و بڕیاری چاره‌نووسی عێراق بده‌ن”، جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ستیان بۆ شتێكی مه‌ترسیدار بردووه، ئه‌وه‌یش گۆڕینی ده‌ستووری عێراقه و هه‌ر به‌ندێكی ده‌ستووری ده‌ستكاری بكرێت، له دژی كورد و كوردستانه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود جەخت دەکاتەوە لەوەی ، هه‌موو ئه‌و كێشانه دادگای عه‌ره‌بی و كازمی لێی به‌رپرسن، دادگا به‌ربه‌ستێكی دانا كه حكوومه‌ت دروست نه‌كرێت به‌بێ ئاماده‌بوونی 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان، هه‌مان بڕیار كاریگه‌ر بوو له نێوان موقته‌دا و پارتی و سوننه‌دا.
“لەکۆتاییدا پێشبینی ئەوە دەکات ، بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی سه‌دریش ده‌یه‌وێت له‌وه گه‌وره‌تره كه ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت، ئه‌و ده‌یه‌وێ به ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و سوننه بڵێت، خاوه‌ن بڕیارم له عێراقدا.