بارزانی دواین بۆچوونی خۆی لەبارەی شنگال و بوونی هێزی نایاسای لە شنگال ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لەمیانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ میری ئێزیدیان و ئەندامانی ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدی و كەسایەتیە دیارەكانی ئێزیدی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند هەتا هێزی نایاسایی لە شنگال بێت، زەحمەتە ئاوەدانی لەم شارە ئەنجام بدرێت، دەلێت تا هێزی نایاسایی لە شنگال بمێننەوە، دەڤەرەکە ئاوەدان ناکرێتەوە”.
هەروەها سەرۆك بارزانی دەشلێت، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ بە پارێزگاکردنی شنگال و گوتیشی له رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکرێت و دەبێ هێزەکانی سەر بە پەکەکە ناوچەکە جێبهێڵن.