یەکەم کەشتی گەنمی ئۆکراینا بۆ بازارەکانی جیهان بەرێکەوت

پاش دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و روسیا، یەکەم کەشتیی پڕ لە گەنم، بەندەری ئۆدێسای لە باشووری ئۆکراینا بەجێهێشت و بەرەو لوبنان بەرێکەوت. ئەمەش پاش ئەوەی ماوەی 5 مانگ بوو رووسیا رێگری لە هەناردەی گەنمی ئۆکراینا لە رێگەی دەریای رەشەوە دەکرد.

لە راگەیەندراوێکدا وەزیری بەرگری تورکیا روونیکردووەتەوە، کاروانەکە لە بەندەری ئۆدیساوە بە ئاراستەی ئیستانبوڵ دەست بە جوڵە دەکات و دوای ئەوەی بەشێک لە رێژەی گەنمەکە لە لوبنان کۆگا دەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە 22ی7ی 2022، بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداری تورکیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا لەنێوان روسیا و ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ واژۆ کرا.

Back to top button