د. ڕێبوار بابکەیی: کاتیەتی خەڵکی کوردستان دژی دز و گەندەڵێکی وەکوو شاسوار ڕاپەڕێت

لە بەرامبەر بانگەشەی شاسوار عەبدولواحید بۆ خۆپیشاندان، پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاتیەتی خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە دژی دز و گەندەڵێکی وەکوو شاسوار ڕاپەڕێت.

د.ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێشینەی شاسوار عەبدولواحید لای هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرایە، کە بە چ شێوەیەک بووەتە بزنسمان و سەرمایەدار و دوای ئەوە چۆن چۆنی دەستی بە کاری سیاسی کردووە.

بابكەیی گوتیشی: دەبێ خەڵکێک هەبێت لە دژی شاسوار عەبدولواحید ڕاپەڕێت و شۆڕش بکات، چونکە جگە لەوەی بازرگانێکی گەندەڵە، جگە لەوەی بەئاشکرا بەرامبەر بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دزی و گەندەڵیی کردووە، بە شێوەیەک، پارەیەکی زۆری خەڵکی بێگوناهی بەناوی پشکەوە خواردووە.

 

Back to top button