پەرلەمانتارێکی پارتی : شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئاژاوه‌گێڕه‌ و مرۆڤێكی بێ كه‌سایه‌تییه‌

شاسوار عه‌بدولواحید داوای ئاڵۆزی و گرژی ده‌كات و هانی هاووڵاتی ده‌دات به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو، بێنه‌ سه‌ر شه‌قام.

چیا شه‌ریف ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و ئاژاوه‌گێڕه‌ و مرۆڤێكی بێ كه‌سایه‌تییه‌، بۆ سوودی خۆی هه‌موو كارێك ده‌كات و سڵ له‌ هیچ ناكاته‌وه‌.

ئەو پەرلەمنتارەی پارتی ئەوەش ئاشکرا دەکات، ئاسایشی نیشتمانی و ئارامی و هێمنی و ته‌ناهیی كوردستان، له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌ و نابێت ڕێ به‌هیچ كه‌سێك بدرێت گرژی و ئاڵۆزی دروست بكات و ئه‌م ئارامییه‌ تێكبدات.

 

Back to top button