وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردسان گشتاندنێکی لە 1ی 8ی 2022 دەرکردووە . تێیدا بڕیارێک بۆ فەرمانبەران دراوە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا کە واژووی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی لەسەرە تەیدا هاتووە “بڕیار درا ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن بۆیان هەموار ناکرێت”.
هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو ”ئەو بڕوانامانەی لەلایەن فەرمانبەرانەوە له کاتی وەزیفەدا بەدەست هێنراون، لە کاتی کرانەوەی پلەبەرزکردنەوەدا بۆیان هەژمار ناکرێت”.