وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە خانەنشین بوونی مامۆستایانی گرێبەست بڵاو دەکاتەوە

 

لیژنەی باڵای ڕێنماییەکان – دیراساتی وەزارەتی دارایی و ئابووری روونکردنەوەیەک سەبارت بە چۆنیەتی خانەنشین بوونی مامۆستایانی گرێبەست بڵاو دەکاتەوە کە بە هەمیشەیی کراون .

 

1-لە روونکردنەوەکەدا هاتووە بەپێى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27) ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کورستان هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى) لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناکرێت وە ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە.

2-بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (34) لە 6/12/2019 ناوبراوان بە هەمیشەیى دامەزراون و لە خاڵى (3) بڕیارەکە هاتووە (سەبارەت بە ماوەى خزمەتى پێشووى ئاماژە پێدراوان لە بڕگەى (1) ى سەرەوە وەک مامۆستاى گرێبەست وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە پێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان دەکات) کە ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە ئێستادا بە پێ ى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) ى ساڵى /2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژمار دەکرێت تاکو کردنەوەى پلە بەرزکردنەوە وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات .

3- پلە بەرزکردنەوە بە ڕێنمایى ژمارە (11) ى ساڵى /2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 21/12/2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بوودجەى هەرێمى کوردستان بۆ فەرمانبەرانى ئەم چینەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین .

4- گواستنەوەى مامۆستاکان لە شوێنى دوور بۆ شوێنى نزیک و سەنتەرى شارەکان لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردە دایە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە نیە.

لیژنەى باڵاى ڕێنمایەکان-دیراسات

Back to top button