ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

 

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە پەرەسەندی گرژییەکانی بەغدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تەیدا هاتووە بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا ببرێتە بەر وتەکانی سەرۆک بارزانی کە لە مەراسیمی پێشوازی لە رووفاتی بارزانییەکان ئاراستەی گەلی کورد و عێراق و کۆمەڵگەی جیهانی کرد .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە.

بارەگای بارزانی

2ی ئابی 2022

Back to top button