لە ناوچە سنووریەکان هێزی زیاتر جێگیر دەکرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/frame-website-1-8.jpg)
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لە ناوچە سنووریەکان هێزی زیاتر جێگیر دەکرێت و دوو لیوا لە خەڵکی ناوچەکە بۆ سنوورەکان دروست دەکرێن .
فەرماندە دلێر زێباری فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لەدهۆک روونیدەکاتەوە ، هێزی پاسەوانی سنووری کەمە وپێویستمان بەهێزی زیاتر هەیە وبڕیاردراوە کە هێزمان بۆزیادبکرێت ، چونکە ئێمە پێویستمان بە نزیکەی پێنج هەزار پاسەوانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەوبۆشایەی هەیە پربکەینەوە .
ئەو فەرماندەیە گوتیشی، جارێ بڕیار دراوە وچاوەرێ دەکەین کە هێزمان بۆ زیاد بکرێت بۆ سنوورەکان ،چونکە پێویستمان پێ هەیە.