نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەیشتە تایوان

 

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، درەنگانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە تایپەی پایتەختی تایوان، سەرەڕای هۆشدارییەکانی پەکین.

چین پێشتر هۆشداری دابوو کە سەردانەکەی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان “ئەنجامی” بۆ واشنتۆن نابێت . هه‌روه‌ها په‌كین ڕایگه‌یاند كه‌ واشنتۆن “به‌رپرس” ده‌بێت له‌ لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان.

لە سەروبەندی هاتنی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین بڵاویکردەوە، سەربازانی ئەو وڵاتە “بە گەرووی تایواندا دەپەڕنەوە”.

Back to top button