پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر فراوانتر دەکرێت

 

دوو پڕۆژەی گەیاندن و فراوانکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێرلە ژێر چاوەدێری ئاژانسی جایکای ژاپۆنی تەواو کرا و ، پرۆژەی ریسایکلینکردنی ئاوەڕۆی هەولێریش  لە لایەن ئەو ئاژانسە ژاپۆنییەوە و بە ستراتیجیترین پرۆژە ناودێر دەکرێت .

 

ئەمڕۆ سێشەممە  لە مەراسیمێکدا تەواوبوونی پاکێجی پرۆژەی باشکردنو  دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر تەواو بوونەوەکی ڕاگەیاندراو کە  لە چوارچێوەی هاوکاریی گەشەپێدانی رێککەوتننامەی قەرزی ژاپۆنی ڕێکەوتنی لە سەر کرابوو .

 

رێوڕەسمەکە  بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە عێراق بەڕێوەچوو.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد : “دوو پاکێجەکەی ئاژانسی جایکا بۆ شاری هەولێر بریتیبوون لە پەرەپێدان و گەیاندنی ئاو و فراوانکردنی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شەش هەزار مەتر سێجاوە بۆ 10 هەزار مەتر سێجا و بەهێزکردنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر بە درێژایی 130 کیلۆمەتر و نۆژەنکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی ئاوی هەولێر و دابینکردنی پارچەی یەدەگ بۆ ئیفراز سێ بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار و هەروەها نۆژەنکردنەوەی تۆڕی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر بە درێژایی 19 کیلۆمەتر بە گوژمەی شەش ملیۆن و 630 هەزار دۆلار”.

Back to top button