بە فەرمانی موقتەدا سەدر لیژنەیەک پێکهێندرا

ڕەوتی سەدر لێژنەیەکی بۆ ڕێکخستن و دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆپیشاندەران پێکهێنا

ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 08ـی 2022 بۆ ڕێکخستن و درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان و دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستییەکانی خۆپیشاندەران لێژنەیەکی 7 کەسی پێکهێنا.

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیرەکەی سەدر ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی ڕێکخستن و درێژەدان بە خۆپیشاندانی جەماوەریی شۆڕشگێڕانی موحەڕەم، بڕیار درا لێژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە و دابینکردنی هەموو کاروباری ڕێکخراوەیی و لۆجستیکی بۆ خۆپیشاندەران پێکبهێنرێت.

ڕاشیگەیاند: ڕاگەیەنراوە فەرمییەکان و ڕێنماییەکان تەنیا لە ڕێگەی وەزیری سەدر (ساڵ محەمەد عێراقی)ـیەوە دەبێت.

ئەو وەزیرەی سەدر ئاماژەی بە لێژنەکەش داوە و پێکهاتوون لە حازم ئەعرەجی، ئیبراهیم جابری، حاکم زاملی، شێخ محەمەد عەبودی، تەحسین حەمیداوی، حەسەن شێخ عەلی کەعبی و خوشکە شەیما عوبەیدی.

Back to top button