ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەش دەكرێت
دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند دامودەزگایەكی دیكە مووچە وەردەگرن.
بە گوێرەی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەراتی گشتی رەگەزنامە، دابەش دەكرێت.
رۆژی دووشەممە، وەزارەت دارایی لیستی مووچەی مانگی 7 ی راگەیاند و لەدەستپێكیشدا تەندروستی وەریگرت و لە 20 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان دابەش دەكرێت، رۆژی 20ی ئابیش بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەكە كۆتایی دێت.
خشتەی راگەیاندراوی لیستی مووچە بۆ رۆژانی دواتر: