مەلا به‌ختیار: كورد زۆرترین قوربانی‌ له‌ عێراقدا داوه‌

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر شۆڕشی‌ كورد نه‌بوایه‌، ئۆپۆزسیۆنی‌ عێراق په‌ناگه‌یان نه‌ده‌بوو.

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، سه‌رنجی‌ خسته‌ سه‌ر كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی‌ به‌غدا و له‌ گوتارێكدا گوتی‌، كورد قوربانی‌ زۆری‌ بۆ عێراق داوه‌، له‌ رووخانی‌ رژێمی‌ لێخراوی‌ به‌عسیش به‌شی‌ زۆری‌ قوربانییه‌كان هه‌ر كورد بوون

شۆڕشی‌ كوردستان، یه‌كێكی‌ تر بوو له‌ قسه‌كان مه‌لا به‌ختیار و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌گه‌ر شۆڕشی كوردستان نه‌بوایه‌، بزووتنه‌وه‌ی شیعه‌كانیش له‌ عێراق دروست نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنی عێراق نه‌یانده‌توانی په‌ناگه‌یه‌كیان هه‌بێت.

 

Back to top button