باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال دەدات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 03ـی 08ـی 2022 لە یادی هەشت ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ڕایگەیاند، هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال.

ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بێسەروشوێن بوون لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕزگاربوون لە جینۆسایدی داعش.

ڕاشیگەیاند:   ئێمە پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ دڵنایی دان لەوەی کە داعش جارێکی دیکە ناتوانێت ئایدۆلۆژیای ڕقاوی خۆی بسەپێنێت.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختیشی کردۆتەوە کە هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە ڕێککەوتنی شەنگال و یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی جێبەجێ بکەن.

Back to top button