په‌یه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ سوتاندن و داخستنی باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌.

خواكوڕك

بەرپرسی نووسینگەی (ئەنەکەسە) لە ھەرێمی کوردستان “خالد عەلی”رايگه‌ياندوه‌”پەیەدە بەردەوامە لە کارە قیزەوەنەکانی و لە ماوەی سێ رۆژدا (23) نووسینگەی ئێمەی داخستووە و بەشێكيشانى سووتاندووە.

بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان (خالید عەلی) گوتیشی: “ئەو نووسینگانە لە شارەکانی قامیشلۆ، عامودا، گرکێلەکێ، حەسەکە، دێرک و کۆبانێ داخران سەربە ئەنەکەسەن کە ئەمانەن:

لە قامیشلۆ:

1.نووسینگەی پارتی دیمو‌کراتی کوردستانی عێراق PDK داخرا.

  1. نووسینگەی پارتی دیمو‌کراتی کوردستان-سووریا PDK-S رۆژھەڵات و رۆژئاوا داخرا.
  2. نووسینگەی ئەنەکەسە لە رۆژھەڵات کەلوپەلەکانی سووتێنرا.
  3. نووسینگەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا (رۆژھەڵاتی قامیشلۆ) داخرا.
  4. نووسینگەی یەکێتیی (رۆژھەڵات و رۆژئاوا) کەلوپەلەکانی تاڵان کرا و داخرا”.

لە عاموده‌یش بەم شێوەیە:

  1. نووسینگەی پارتی دیمو‌کراتی کوردستانی-سووریا PDK-S داخرا.
  2. بارەگای نووسینگەی ئەنەکەسە داخرا.
  3. نووسینگەی یەکێتیی قوتابیانی دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا داخرا.
  4. نووسینگەی حزبی یەکێتیی داخرا.

سەبارەت بەشاری حەسەکەش بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان گوتی:

  1. نووسینگەی رۆژئاوای پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا داخرا.
  2. نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا لە گەڕەکی کلاسە (ئاڵای کوردستان سووتێنرا و تەقە لە نووسینگەکە کراوە).
  3. نووسینگەی ئەنەکەسەی خۆجێی رۆژھەڵات داخرا.
  4. نووسینگەی حزبی یەکێتی داخرا.

لەبارەی نووسینگەکانی ئەنەکەسە لە گرکێلەکێ گوتی: “نووسینگەی ئەنەکەسە تەقێنرایەوە و کەلوپەلەکانی نێوی سووتێندرا”.

 

بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەدێرکیش گوتی:

  1. نووسنگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-سووریا داخرا.
  2. نووسینگەی ئەنەکەسە سووتێنرا و زیانێکی زۆری ماددیی پێگەیشتووە.
  3. نووسینگەی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی رۆژئاوا داخرا.
  4. نووسینگەی بزووتنەوەی گەنجانی کورد داخرا.
  5. نووسینگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان داخرا.
  6. پەیمانگای بەدرخان داخرا.
  7. نووسینگەی بارزانیی نەمر سەربە پەیمانگا داخرا.
  8. نووسینگەی یەکێتی داخرا.

سەبارەت بەکۆبانێیش گوتی: “نووسینگەی ئەنەکەسە داخرا و ھەڕەشەی سووتاندنی کراوە”.

Back to top button