کۆریای باکور: پاڵپشتی تەواوی هەڵوێستی چین دەکەین بەرامبەر ئەمریکا

ئاژانسی هەواڵی مەرکەزی کۆریای باکور، لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە بڵاویکردوەتەوە، ئەو دەستوەردانە”بێمانایە”ی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتانی دیکە و ئیستفزازە سیاسی و سەربازییە بەمەبەستەکانی، هۆکاری سەرەکی تێکدانی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تایوان بەشێکە لە چین، ئەم مەسەلەیەش پەیوەندی بە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە هەیە، پاڵپشتی تەواوی هەڵوێستی پەکین دەکەین بەرامبەر بە واشنتن، پێویستە بەرپرسیارێتی تێکچونی دۆخی ناوچەکە وئەو دڵەڕاوکێیەی دروستیکردوە هەڵبگرێت، چین مافی خۆیەتی پارێزگاری لە سەروەری خۆی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

Back to top button