فازل میرانی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە
هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە سەرۆک بارزانییە
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەلێ “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە”.
فازڵ میرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،لە چلەی ماتەمینی شەفیق زراری کارگێڕی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی کردو باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق کرد، بەڵام هەڵوێستی روونی پارتەکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا نەکرد، تەنیا دووپاتی کردەوە کە “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە”.
تا ئێستا چەندین لایەن و سەرکردەی عێراقی داوایانکردووە لایەنەکان بۆ چارەکردنی کێشەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و لەو پێاوەدا گفتوگۆی جددی بکەن.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەکانی ئەمڕۆیدا گوتی: هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە سەرۆک بارزانییە”.