جەعفەر ئیمینکی : سەدر ڕكابەرە سیاسییە شیعەكانی خۆی خستە بەردەم دوو بژارە كە یەك لە یەك تاڵترن

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، ڕەوتی سەدر دوو بژارەی خستۆتە بەردەم ڕكابەرە سیاسییەكانی كە یەك لە یەك تاڵترن.

جەعفەر ئیمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، جارێكی دیكە، ڕەوتی سەدر ڕكابەرە سیاسییە شیعەكانی خۆی خستە بەردەم دوو بژارە كە یەك لە یەك تاڵترن.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە ئەو دوو بژارەیە، بریتین لە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق یان بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان.

Back to top button